1
له مانگی ره‌مه‌زان‌و بۆنه ئاینیه‌كانی هــه‌موو سـاڵێكدا، زۆرێــكمان له مه‌لاو زانای ئاینی موسلمــان لـه‌ڕوپێـــــــــوی ته‌له‌فیزۆنه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، كه‌ده‌كه‌ونه هه‌ڵڕشتنی جۆره‌ها قسه‌ی سواوی چه‌نــد جار دوو باره كــراوه‌ی، ئـــــه‌وتۆ كه هیچ نوێكارییه‌كی پێوه دیار نییه‌و ئێمه به‌و جۆره قسه هه‌ڵڕێژاوانه ده‌ڵیـَن:جواوی مێژووی‌و جوینه‌وه‌ی كه‌له‌پوری ئاینی‌و كۆمه‌لاَیه‌تی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وجۆره جوینانه، راڤه‌یه‌كی ئه‌رێنی گونــجاو و شیـاوی بۆ روداوه مێژوییه‌كان تێدابێتن‌و هه‌ر هیچ نه‌بێت، ئاماژه، یان سه‌یری ناوه‌رۆكی ئه‌و روداوه یان كردبێت.
له‌م ماوانه‌ی دوایشدا، كۆمه‌ڵێك لاوی خوێن گه‌رمی ئاماده‌كراو بۆ بانگه‌واز په‌یدا كراون‌و خراونه‌ته‌گه‌ڕ به‌تـایبه‌ت له میسر، ئه‌رك‌و په‌یامی سه‌ره‌كییان گریاندنی ئاماده‌بوانی ئه‌و كۆڕوكۆمه‌لاَنه‌یه‌و پێڕاگه‌یاندن، كه زۆر تاوانبــارن‌و گوناهكار‌و تاوانی وه‌هایان ئه‌نجامداوه، كه له‌توانای كه‌ژوكێو و چیاسه‌رسه‌خته‌كاندا نییه، قورسایی ئه‌و تـاوانــانه هه‌ڵبگرێت‌و پێویسته داوای لێبوردن بكه‌ن‌و تۆبه بكه‌ن‌و زۆر به‌كوڵ بگرین، له‌سه‌ر ئه‌و تاوان‌و گوناهانــه‌ی ئه‌نجامیـانداوه به دڵنیانییه‌وه، ئه‌و جۆره بانگه‌وازانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی لاوه‌كان دوربخاته‌وه، له كۆشش‌و داهینان‌و دروسـتكردنــی به‌رهه‌می نوێ‌و فڕیان ده‌داته ناو زه‌لكاوه بۆگه‌نه‌كانی بێ هیوایی‌و دابڕاندن‌و متمانه‌به خۆ نه‌كردن‌و ملدان به‌تێشكـــان. خۆدیاریشه ئه‌م جۆره شه‌پۆلانه قورغ‌و تایبه‌ت نییه به‌نیشتمانی عه‌ره‌ب‌و ولاَته‌ئیسلامییه‌كانه‌وه، به‌ڵكو جوله‌كه‌و فه‌له‌ش بێبه‌شنین له‌م ده‌رده سامناكه.ئه‌گه‌ر بۆ نمونه سه‌یری ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، ده‌بینین هه‌ندێ له‌پیاوه ئاینییه ملیۆنه‌ره‌كـان، له پشتی ئه‌و جۆره بازرگانیه‌وه‌ن به ئاین‌و هه‌ندێ ده‌قه ئاینیه‌كانیش به‌كار ده‌هێنن بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه به‌رێگه‌ی زانستی پزیشكی چاره سه‌ریان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و بنكه‌و باره‌گاو ماڵ‌و حاڵی پیاوه ئاینیه‌كان، كراونه‌تـــه عیاده‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، له‌جیاتی عیاده‌ی پزیشكی پزیشكه هه‌ره ناوداره‌كانی دونیا.
2
له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا په‌یمانگا ئاینیه‌كان وه‌ك جاران، هه‌ڵناسن به‌ده‌رچواندنی زانا‌و شه‌ریعه‌ت مه‌داری وه‌ك (جمال ا‌لدین الافغانی‌و محمه‌د عبده‌و تاهیری حداد‌و تاهری عاشور مه‌حمه‌د قازل‌و عه‌لی مسته‌فا‌و عه‌بد الرزاق‌و ئه‌مین خولی‌و عائیشه‌و عه‌بدالرحمان) زۆری تریش بێجگه له‌وانه. هه‌ڵـبه‌ت هۆكــاری ئه‌وه‌ش زۆر رون‌و ئاشكرایه، كه‌بریتیه له گۆڕینی به‌رنامه ئاینیه‌كان‌و كردنیان به به‌رنامه‌ی ئاینی توندڕه‌وه مۆدێـرنه‌كان، كه ئه‌مڕۆ له‌په‌یمانگاكاندا زۆر به‌چڕوپڕی ده‌وتڕێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌وخوارده‌مه‌نیانه‌یان لێهاتووه، كه‌منالاَن پێ گه‌شه‌ده‌كه‌ن‌و پێده‌گه‌ن، واته وه‌ك چۆن فێرده‌كرێن هه‌ر ئاوه‌هاش فێرده‌بین.
3
ئه‌مه‌و له لایه‌كی تریشه‌وه، به‌تایبه‌ت شه‌ریعه‌ت مه‌داره خلیجی‌و میسرییه‌كان هه‌ستاون بـه ده‌رده‌ستكـردنی كۆمـه‌ڵێكی زۆر له‌به‌ڵقی گه‌وره گه‌وره له‌فتوای ئاینی تایبه‌ت، كه بێجگه له‌خاوه‌ن عه‌قڵه ناكامڵ‌و ره‌شبینی ره‌شه خه‌ڵكه‌كه‌و هه‌نـدێ خه‌ڵكانی وابه‌سته به ئاینیه شه‌عبیه‌كان، وه‌ك سۆفییه شه‌عبییه‌كانی پابه‌ند به‌خـورا فات‌و نه‌ریتی كۆنی به‌مه‌نه‌بۆ، ماوه‌ی پڕوپوچ كه‌سی پێناخه‌ڵتێ كه‌مه‌به‌ستیش لێیان بریتیه له‌م خالاَنه‌ی خواره‌وه :
1- ئاشكرا كردنی رق‌وقینی دوژمنانه‌ی له‌راده‌به‌ده‌ری دڕنـدانه، به‌رانبـه‌ر رۆژ ئـاوا‌و به‌ها رۆشنبـیری‌و رامیار ییه‌كانی.
2- به‌خه‌ڵكی سه‌لماندن ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێوییستمان به‌و چه‌مكانه‌نییه كه له رۆژئاواوه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن‌و ئیسلام –وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده‌ی پێیه، به‌شی پێش‌و پاشی خۆشــی ده‌كـات‌و ئیسلام خاوه‌نـی ئه‌وچه‌مكانه‌یه كه‌مرۆڤ‌و مرۆڤایه‌تی پیـَویستی پێیه‌تی له‌ئیسته‌و داهاتوشدا‌و توانای داڕشتنی هـه‌مـووجـۆره یاسا‌و رێسـایـه‌كی له‌هه‌مووكـاتێكدا هه‌یه بـۆ هـه‌مـوو جۆره‌كێشه‌یه‌ك كه‌دێته پێشه‌وه، وه‌ك ئوسوڵییه‌كان نوقڵانه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن.
3-راكێشانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌دوای خۆیاندا‌و ناوبانگ ده‌ركردنیـان‌و خۆنـاسانـدن‌و ده‌ركه‌وتنیـان وه‌ك ئه‌ستێـره‌ی پڕشنگدار، له ناو ئه‌ستێره‌كاندا به‌وێنه‌ی شێخ فه‌ركوسی جه‌زائیری كه‌خواردنی «زلوبیا»ی له‌مانگی ره‌مـه‌زانی رابوردودا حه‌رامكرد، كه به‌وفه‌توا عه‌نتیكه‌و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی ناوبانگی زیاتر له «ئه‌لشاب خالد‌و ئه‌حمه‌د بن به‌لا» ده‌ر كرد‌و شێـخی میسری «عیزه‌ت عه‌تییه‌ی»سه‌رۆكی به‌شی فه‌رموده «الحدیپ»له زانكۆی ئه‌زهــه‌ر فتوای شیردانی دایـك به‌گه‌وره‌ی ده‌ركرد كه ئه‌میش ناوبانگی زیاتر له ئۆم كه‌لسوم‌و عادل ئیمام‌و مه‌نسور فه‌همی ده‌ركرد، هه‌روه‌ها شێخی سعــودی فۆزان، ئه‌لفۆزان كه‌خۆپیشاندان‌و هه‌ڵبژاردنی كه دوو ئامێر‌و كرده‌ی دیموكراتین، حه‌رامكرد، به‌وكاره‌ی ناوبانگی له جانجـــاك رۆسۆ و تۆم بین زیاتر ده‌ركرد. له‌مانه‌ش عه‌نتیكه‌و سه‌ر سوڕهێنه‌رتر، ئه‌وه‌یه ســـاڵی 2006له‌پێشه‌نگای كتێبــی نێوده‌ڵه‌تی له قاهیره‌ی خاوه‌ن زانكۆی ئه‌زهه‌ر، چه‌ند سیسیه‌ك له میزی حوشتری پاڵفته، له شوشه‌ی بچوك بچوكــدا ده‌فرۆشرا، به نۆ جونه‌یهی میسری، كه له‌به‌رهه‌مه نایاب‌و پوخته‌كانی كۆمپانیای وه‌به‌رهینانی كۆمپانیای میسری عه‌ره‌بی‌و شـــانیشینی سعودییه‌ن بۆ فرۆشتنی میزی حوشتر، بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان‌و هه‌وكردنی جگه‌ر‌و له‌م دوایانه‌شدا بڕیاریاندا به‌وه‌ی، كه‌میزی حوشتر رێگره له توشبوون به هه‌لاَمه‌تی باڵنده‌و به‌رازو هـه‌موو ئـه‌وپه‌تـاو نه‌خـۆشییانه‌ی كــه‌بـه‌ڕێگــایی زانستی چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌ر هه‌موو ئه‌م داهێنانه زۆر گرنگانه‌و زۆرتریش خرانه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت مه‌داره‌كان خۆیان خه‌ریك بكه‌ن به‌و كێشه گرنگانه‌ی كه‌جیهانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی هه‌ژاندو و به‌كێشه‌ی سه‌رده‌م ناسراون وه‌ك، كێشه‌ی لیبراڵییه‌ت‌و عه‌لمانییه‌ت‌و جیهانگیری‌و نوێسازی‌و ده‌یان‌و بگره هه‌زاران كێشه‌ی سه‌رده‌مییانــه‌ی چه‌مــك ئــاڵۆز، لــه‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا‌و هه‌وڵ‌وكۆشش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی راده‌ی توانای مرۆڤ، بۆ خۆڕاگری‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو دیارده‌یه‌كی نامۆ و رێگر، له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی فیكر‌و هزر‌و ژیان‌و پێشكه‌وتنیدا‌و خستنه‌گه‌ڕو دانانی عه‌قڵی مرۆڤ، له‌پــله‌ی یــه‌كــه‌مــدا، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه ئاڵۆز‌و به‌سه‌رهات‌و روداوه ده‌گمه‌نه‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو و به‌جێ، وه‌ك خاوه‌ن بیره رۆشنه‌كانی ئه‌وروپایی پێی هه‌ستان. به‌لاَم ئه‌مان هه‌وڵیاندا ئه‌م چه‌مكانه له‌ئیسلام نزیك بكه‌نه‌وه، وه‌ك گاوره‌كــــانی سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیست‌و هه‌تا ئه‌مڕۆش. هه‌وڵیشیان نه‌داوه كارێكی وه‌ها بكه‌ن، ئیسلام جێگه‌ی ئه‌م چه‌مكه نوێیانه بكاته‌وه، له‌به‌رنامه‌كانیدا‌وئیسلام نوێبكه‌نه‌وه له‌به‌ر تیشكی ئه‌م چمكه نویانه‌دا.
4/ خۆ پێژیاندن‌و بازرگانیكردن به‌ئایینه‌وه. هه‌ندێ له‌شه‌ریعه‌تمه‌دارانی ناوچه‌ی خلیج، سالاَنه به‌ملیونه‌ها پاره وه‌رده‌گرن، له‌به‌رانبه‌ر پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی چه‌ندجار دووباره بووه‌وی رێك‌وپێك‌و ئامــاده‌كراو له‌ره‌مه‌زاندا، یــان لــه‌ســه‌ر چه‌سپاندنی بودجه‌و میزانییه‌ی بانكه ئیسلامیه‌كان‌و مۆركردنی ئه‌و چه‌سپاندن‌و لێ رازیبونه به‌مۆرو واژوی شــه‌ریعه‌تـــی ئیسلامی، یان كاركردن له بانگه‌وازی ئیسلامی‌دا، من به‌ش به‌حاڵی خۆم، بۆم ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێ له‌و بانگه‌وازكــــه‌ره ئیسلامییه لاوانه له‌میسر، ته‌نها بۆ شه‌وێكی ئه‌و بانگه‌وازه، یان سه‌د هه‌زار ریال وه‌رده‌گرن، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه رێك‌وپێك به‌قه‌ده‌ر ئه‌وبڕه‌پاره‌یه‌یه كه گۆرانی بێژی سعــودی تــه‌لاڵ مـه‌داح «گلال مداح» وه‌ری ده‌گــرێت.هه‌روه‌ها زۆرێــك له‌و شه‌ریعه‌تمه‌دارانــه جۆره‌هــا به‌خشیـــش‌و دیـاری وه‌رده‌گرن‌و بایه‌خی ته‌ندروستی‌و كۆمه‌لاَیه‌تیشیان پارێزراوه، له بۆنه ئاینییه جیاجیاكاندا، له‌لایه‌ن سه‌رماداری ده‌وڵه‌مه‌ندو رامیارییه خلیجییه‌كانه‌وه.
5/ كه‌ڵك‌و سودوه‌رگرتن له‌دین بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لاَتی رامیاری. زۆر جار‌و به‌تــایبه‌ت لـه ساڵـی 1990دا‌و پاش كێشه‌ی كه‌نداو و عێراق‌و كویت، زۆرێك له شه‌ریعه‌تمه‌داره‌كانی كـه‌نداو و زانكۆی ئه‌زهـــه‌ر لــه‌میــسر، ئــه‌وانه‌ی بونه‌ته ئه‌ستێره‌ی سیاسه‌تمه‌داری عه‌ره‌بی، پاش كاره‌ساته‌كه‌ی سیبتمبه‌ر 2001و ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌لاَنی ئیسـلامی چه‌كــدار، شه‌ریعه‌تمه‌داره‌ی ئاینی، زیاتر له‌روانگه‌ی رامیارییه‌وه له‌وكاته‌وه‌ی كه‌ده‌ستیان كرد به فتوای حه‌رامــــــكردنی روبـــه‌ر‌وبونه‌وه‌و جه‌نگین، یان روبه‌رونه‌بونه‌وه‌و نه‌جه‌نگین له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه بیانییانه‌ی كه له‌عێراق‌و ئه‌فغانستان جێگــیربوون.
شێخ جمال ئه‌لبننا له ساڵی 2003دا سه‌باره‌ت به‌ر هه‌ڵستیكردنی هێزه بیانیه‌كان، كه هاتبون بۆ رزگاركردنی میلله‌تی عێراق له‌ده‌ستی زوڵم‌و دیكتاتۆرییه‌ت، وتی: كافرێكی داد په‌روه‌ر چاكتره له موسوڵمانێــكی ستـــه‌مكار‌و پێویسته گرنگی زیاتر به‌لایـه‌نه دادوه‌رییه‌كه بدرێت، له‌لایه‌نه به‌ڕواڵه‌ت دیندارییه‌كه له‌هه‌ل‌ومه‌رجێكی‌وه‌هادا. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌مال ئه‌لبننا له‌و شه‌ریعه‌تمـــه‌دارانه نییه، كه له ئه‌زهه‌ر خوێندبێتی‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئه‌وێ بێت، به‌لاَم له‌شه‌ریعه‌تمه‌داره رۆشن فكره‌كانه.
به‌لاَم شێخی ئه‌زهه‌ر، یوسف قه‌رزاوی روبه‌ڕووبـــونه‌وه‌ی له‌گــه‌ڵ هێزه بیانییه رزكاركه‌ره‌كـــان، به‌لاوه حه‌ڵال‌و په‌سه‌نده‌و داواش له‌خه‌ڵك‌وجه‌نگاوه‌رو خه‌باتگێڕه ئیسلامییه‌كانی دنییا ده‌كات، به‌په‌رۆشه‌وه بچـن بــۆ به‌ره‌نگــاری هێزی بیانی‌و هاوپه‌یمانه‌كان له‌عێراق، به‌بــێ گوێدانه هۆكاری هاتنـــی ئه‌و هێـــزه بیانــییانه‌و ئــه‌ركــه‌كــانیـــان‌و ئامانجه‌كانیان.
زۆرێك له‌و شه‌ریعه‌تمه‌دارانه‌ی كه‌نداو و به‌تایبه‌تیش سعودیه، شوێنی ئه‌وفتوایه‌ی قه‌رزاوی كه‌وتن، ئه‌وه‌بوو له‌ئه‌نجامی ئه‌وفتوایه‌ی قه‌رزاوی، ده‌زگای ئاسایشی سعودییه، ناوی تۆقاندنی هانده‌ر «الارهاب المحرچ» یان لێنا‌و كردنیان به‌سێ به‌شه‌وه:
1- تۆقاندنی كوشنده، ئه‌م تۆقاندنه ئه‌وه‌یه كه‌كه‌سه ئاماده‌كراوه‌كان، بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه پێی هه‌ڵده‌سن.
2- تۆقاندنی هانده‌ر، ئه‌م جۆره تۆقاندنه ئه‌وه‌یه شه‌ریعه‌تمه‌دارانی جوینه‌وه پێی هه‌ڵده‌ستن.
3- تۆ قاندنی جێگیر‌وچه‌سپاو، ئه‌م جۆره تۆ قاندن‌و ئیرهابه، سامناكترین جۆری تۆ قاندنه، چونكه هه‌ندێـــــــك له شه‌ریعه‌تمه‌داره‌كان‌و په‌یام گێڕه‌كان، هه‌ڵده‌ستن به‌سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچونی ئه‌وبڕیاری تۆقاندنه‌و كارامانه پشتگیری لێده‌كه‌ن‌و هانی كه‌سایه‌تییه‌كانیشی ده‌ده‌ن‌و كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ی «الحدیپ» هه‌ڵبه‌ستراویش ئه‌خه‌نه خزمه‌تی ئه‌وكاری تۆقاندنه‌و فه‌رموده‌كان ده‌خوێنن به‌سه‌ریاندا‌و هانیان ده‌ده‌ن‌و په‌له‌شیان لێده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره پیرۆزه بۆ گۆڕه‌پانی جیهاد، كه‌كراوه به‌گۆڕه‌پانێكی شایسته بۆ ئه‌و جۆره جیهاده له‌زۆربه‌ی ولاَته عه‌ره‌بیه‌كاندا، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی «21»بیست‌ویه‌كه‌وه.
4
وه‌نه‌بێت شتێكی زۆر نامۆ بێت، ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌تمه‌دارانی جوینه‌وه ببنه هۆ‌و هۆكار ی ئه‌م روداوانه:
1- هه‌ڵكشان‌و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا، له‌ئه‌نجامی ئه‌وهه‌موو ده‌رچوانه‌ی كۆلێژ‌و په‌یمانگا ئاینیه‌كان، كه هه‌موو ئه‌و ده‌رچوانه بواری دامه‌زراندنیان له‌داموه‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا، بۆ ناڕه‌خسێت، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رچوانه، له بواره‌كانی تۆقاندنی هانده‌رانه‌و تۆقاندنی جێگیر‌و چه‌سپاودا وه‌ك باسمانكرد، شێتگیرانه كاره پێڕاسپێرداوه‌كانی خۆیان، چالاكانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و موچه‌ی باشــیــشی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له‌لایـــــه‌ن هه‌ندێ سه‌رمایه‌داری كۆمه‌ڵه‌ی ده‌زگای تۆقاندن‌و ئیرهابه‌وه، له‌ژێر ناوی كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازیدا.
2-زیادبوونی رێژه‌ی هه‌ژار‌و هه‌ژاری له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا، كه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌ختكردن‌و پێداگرتن، له‌سه‌رخوێندنی ئاینی‌و ده‌رچواندنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شه‌ریعه‌تمه‌دار‌و پیاوانی ئــاینی، نه‌ك هه‌وڵ‌وكۆشش بۆ پێگه‌یــاندن‌و ئامـــاده‌كردنی پسپۆڕ‌و زانایانی بواری زانسته سروشتییه‌كان، كه‌پێش سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پێی ده‌وترا زانسته نامۆ‌و لاوه‌كییه‌كان، ئـــــه‌و زانایانه‌ی كه‌به‌رهه‌م هێنه‌ری پیشه‌سازی‌و داهێنانه نوێیه‌كانن.
به‌دڵنیایه‌وه هه‌ر ولاَتێك، ژماره‌ی زانا ئایینه‌كانی زیاتر بو له‌ژماره‌ی زانا پسپۆڕه سروشت ناسه‌كان – لــه‌سعودییه به پیاوانی ئاینی ده‌گوترێت «علما ْ» چونكه به‌ڕاستی له‌و ولاَته‌دا زانا ی تێدانیه، بێــجگه له پیاوانی ئاینی كه بـه‌زانا ناوزه‌ند ده‌كرێن –ئه‌و ولاَته ولاَتێكی دواكه‌وتوی زۆر هه‌ژاره‌و له‌ئاستی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌رده‌می نوێ‌دا خۆی پێــڕاناگیرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی په‌رده‌ی سامانی نه‌وتی له‌سه‌رلا ده‌چێت‌و وای به‌سه‌ردێت ناچاری رۆژ ئاوا ده‌بێت، فێری بكــات چۆن، دانه‌وێڵه‌كه‌ی بچێنێت، چۆن جله‌كانی خۆی بدروێت، چۆن نه‌خۆشییه‌كانی چاره‌سه‌ربكات.
3-زۆر بوون‌و ته‌شه‌نه‌كردنی رق له‌یه‌كتری هه‌ڵگرتن‌و به‌دژه‌وه‌ستانه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسلام، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و فتوا تاكه‌كه‌سییه نابه‌جێ‌و ئه‌حمه‌قییانه‌یه كه‌شه‌ریعه‌تمه‌داری جوێن، ده‌ری ده‌په‌ڕێنن‌و بووه‌ته هۆی هه‌ستــانه ســه‌رپێـی رۆژ ئاوا‌و رۆژ هه‌لاَت، به‌رانبه‌ر ئیسلام‌و ئیسلامه‌تی‌و ئه‌و فتوایانه به‌گاڵته‌جاڕی‌و كرده‌ی نه‌فامانه‌ی ئیسلام ده‌زانـن، واتێــده‌گه‌ن ئــه‌م فتوایانه له‌ناخی ئیسلامه‌وه هه‌ڵقولاَون، بانگه‌وازی ئیسلامه‌تیش هه‌ر ئه‌وه‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌یه.
4-كار به‌شێوه‌یه‌ك له‌كار ترازاوه، شه‌قامی عه‌ره‌بی بووه‌ته شه‌قامێكی دینی‌و هیچ به‌گوێیاندا ناچێت‌و بــڕواش بــه‌كــه‌س ناكات، بێجگه له‌و شه‌ریعه‌تمه‌دارانه‌ی به‌و ره‌وته چه‌واشه‌كارییه گوشیكردوون، ئه‌ویش به‌هۆی پاڵپشتی پارتــه دینــی‌و رامیارییه‌كانه‌وه، له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه پارته‌كانی سه‌ر به‌ئیخوان ئه‌لمسلمون «الاخوان المسلمون»، «حزب الله»و «حه‌ماس»و كۆمه‌ڵێك گروپی تری وابه‌سته به‌و ره‌وته، به‌توندڕه‌و و میانڕه‌ویشه‌وه، ئه‌و شه‌قامه‌ی به‌م شێوه‌یه هه‌ڵخرێرابێ ده‌بێـته پاڵپشت‌و پشتیوان‌و ده‌بێته چه‌كێكی زۆر كاریگه‌ر، به‌ده‌ستی پارته دینییه‌سیاسییه‌كانه‌وه‌و هـه‌ركـات پێویســتی پــێیبوو، ده‌یخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌و خواست‌و مه‌رامه‌ی ده‌یه‌وێت، هه‌ر كاتێكیش بزانێت هه‌ل‌ومه‌رج له‌باره بۆ خروشاندن به‌دروشمێكی بریقه‌دار ئه‌یانڕانێت، ئه‌وه زۆر به‌ڕونی له‌سه‌ر شه‌قامی میسری ده‌رده‌كه‌وێت.
5- زۆر بونی سوزانی‌و زیاده‌ڕه‌وی بۆ سه‌ر ئافره‌ت، له بازاڕه‌كانی بازرگانی‌و فێرگه‌و فه‌رمانگه‌كاندا، ده‌رئه‌نجامی ئـــه‌و توندوتیژی‌و زیاد ره‌وییه دینییه‌یه كه نێرومێ له‌یه‌ك هه‌ڵه‌ئاوێرێ‌و له‌یـــه‌كیان جیــاده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌ســه‌رتــایی منداڵییه‌وه، به‌و مانایه‌ی ژن تاپۆیه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه «التابوهات المحرمه»و نابێت پیاو توخنی بــــكه‌وێت، بــه‌رته‌سككردنه‌وی كاركردن به‌ژن‌و هه‌روه‌ها به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی شوكردنی شه‌رعیش ده‌گرێته‌وه، هه‌ر بۆئه‌و هه‌ڵئاواردنه.زیادبون‌و زۆربوونی سۆزانی، خۆی له داڕشتنی شوكردنی سه‌رپێی «الزواج المسیار»و به‌شودانی گه‌شت‌وگوزاری‌و «الزواج الصگیاف»وبه‌شودانی بازرگانی «الزواج البزنس»و به‌شودانی فرێند زۆر زۆری تریش، له‌و به‌شودانانه‌ی كه هه‌ندێ له زانا ئوسوڵییه‌كان، یاسایان بۆ داڕشتووه ده‌بینییه‌وه. كه ته‌نها به‌نیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی بێبه‌شبوون له‌سێكس دایانڕشتووه، بۆ مسۆگه‌ركردنی رابواردنی سێكسی بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز، كه ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا گه‌وهه‌ری سوزانییه‌ت‌و بوار خۆشكردنه بۆ ده‌عاره.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا شوو بریتیه له‌پێكهێنانی خێزان، نه‌ك ته‌نها‌و ته‌نها رابواردنی سێكسی، ئه‌م شێوازه نوێ‌و-كۆنه له‌به‌شودان، داهێنه‌ره‌كانی ئاشكرایان نه‌كرد، دوای زۆربوونی توند‌وتیژی نه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌ئافره‌ت له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا ئه‌ویـــــش به‌نیازی په‌لامارو لاقه‌كردنی.