له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره (585)ی رۆژی (16/12/2009) راپۆرتیك ده‌رباره‌ی موچه‌و خانه نشینكردنی په رله‌مانتاران بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه، كه زیاتر له په‌نجا رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه، دژی زۆری موچه‌ی په‌رله‌مانتاران‌و خانه‌نشینكردنیان، به‌لای ئێمه‌شه‌وه ئه‌م باسه بابه‌تیكی گرنگه‌و پێویستی به به‌دواداچونی زیاتر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌م هه‌رێمه، یاسا له كانگه‌ی ده‌سه‌لاَتی یاساداناندا، پێشێل نه‌كرێ. بۆیه به‌پێویستم زانی تێبینی‌و بۆچوونی خۆم له‌ڕووی یاساییه‌وه، لێره‌دا تۆمار بكه‌م، وه‌ك پشتیوانی بۆ هه‌ڵوێستی پیرۆزی ئه‌م رێكخراوانه، ئه‌گه‌رچی جاری تریش لێدوانم له‌م بابه‌ته داوه.
په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری گه‌له‌و فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت نییه، بۆیه به‌پێی یاسا نه مووچه‌ی بۆده‌بڕدرێته‌وه‌و نه‌خانه‌نشینی، به‌ڵكو بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌هۆی نۆێنه‌رایه‌تیه‌وه، له كاره‌كه‌ی خۆی داده‌بڕێ، به‌گوێره‌ی یاسایه‌كی خودی په‌رله‌مان، پاداشتێكی مانگانه یا سالاَنه‌ی دیاری كراویان بۆ داده‌نرێ. دوای ته‌واوبوونی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌شی به هه‌ر هۆیه‌ك بێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری پێشووی، به هیچ شێوه‌یه‌ك خانه‌نشین ناكرێت، وه‌ك ئێستا له عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
كه‌واته په‌رله‌مانتار، له ماوه‌ی ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی شایانی پاداشته، كه بریتیه له یارمه‌تییه‌كی كاتی‌و خاسییه‌تی هه‌میشه‌یی نییه، وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر تا دوای له كارترازانی خانه‌نشینی له سه‌ر ببڕێته‌وه، واته (پاداشت‌ومووچه) دوو شتی لێك جیاوازن، له‌ڕووی یاساییه‌وه. ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه سه‌ر خودی یاساكانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، به روون‌و ئاشكرایی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه لای ئه‌وانیش ئه‌م یارمه‌تیه‌ی په‌رله‌مانتاران به پاداشت ناوزه‌ندكراوه، نه‌وه‌ك مووچه، بۆ نمونه (له‌ماده‌ی (1)ی فه‌رمانی ئیئتلافی ژماره (7)ی ساڵی (2005 ) دا هاتووه كه: «ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی پاداشتێكی مانگانه‌ی ده‌درێتێ، كه له مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی وه‌زیر زیاتر نه‌بێ»، یاسای مافی خانه نشینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتی ژماره (14) ی ساڵی (2005) له ماده‌ی (1) دا ده‌ڵێ «ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كه ماوه‌ی ئه‌ندامێتیه‌كه‌ی ته‌واو بووه، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه به‌بری 80% ی ئه‌و پاداشته‌ی مانگانه‌وه‌ری گرتووه» له‌ماده‌ی (41)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كووردستان ژماره (1) ی ساڵی (1992) شدا هاتووه كه «سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆك‌و سكرتێر‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، مانگانه پاداشتێك‌وه‌رده‌گرن كه په‌رله‌مان ده‌ستنیشانی ده‌كات» هه‌روه‌ها ده‌ستوری زۆربه‌ی وڵاتانی دونیاش، ئه‌م هاوكارییه داراییه‌یان به پاداشت دیاری كردووه، كه ساڵانه یاخود مانگانه، ده‌درێته په‌رله‌مانتار وه‌ك مووچه سه‌یریان نه‌كردوه، بۆ نمونه (ماده‌ی- 25ی ده‌ستوری فه‌ره‌نسی، ماده‌ی 66ی ده‌ستوری به‌لچیكی، ماده‌ی 1ی ده‌ستوری ئه‌مریكی، ماده‌ی 49ی ده‌ستوری یابانی، ماده‌ی 48 ی ده‌ستوری لوبنانی، ماده‌ی 91ی ده‌ستوری میسری. ...هتد.
كه‌واته وه‌كو بنه‌مایه‌كی گشتی، په‌رله‌مانتار به هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی نییه‌و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كات، پاداشتێك وه‌رده‌گرێ كه گونجاوبێ بۆ دابینكردنی ژیانێكی شیاو بۆی، به‌لاَم به‌داخه‌وه له عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتار پاداشتێكی خه‌یاڵی پێده‌درێ كه بڕه‌كه‌ی زیاتره، له په‌نجا هێنده‌ی كه‌مترین ئاستی مووچه (الحد الادنی للراتب ) كه بۆ فه‌رمانبه‌ر دیاریكراوه. دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی ئه‌وا بری(80%)ی ئه‌و پاداشته‌ی وه‌ری ده‌گرت، وه‌ك مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆی ده‌بڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای پێدانی پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت (واته سه‌رجه‌می شه‌ش مانگی پاداشته‌كه‌ی) كه ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران، به‌پێی یاسا بڕیاری لێدراوه‌و په‌رله‌مانتاریش فه‌رمانبه‌ر نیه وه‌ك باسكرا. ئه‌م ئئیمتیازانه‌ش به‌پێی یاسای خانه‌نشینكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (13) ی ساڵی (1999) بڕیاری لێدراوه، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌موو پاداشتی كۆتایی خزمه‌تی هیچ فه‌رمانبه‌رێك، ناگاته مووچه‌ی یه‌ك مانگی په‌رله‌مانتارێك. به‌داخه‌وه ئه‌مه عه‌داله‌تی نوێنه‌رانی میلله‌تی ئێمه‌ن، كه به‌و هه‌موو مووچه‌و خانه‌نشینییه وازیان نه‌هێناوه‌و هاتوون بیریان له‌و پاداشته‌ی كۆتایی خزمه‌ت كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وانیش ده‌بێ وه‌ریبگرن وه‌ك هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی تر، ئه‌وانه‌ی به (30) ساڵی خزمه‌ته‌وه مووچه‌كه‌یان زه‌حمه‌ته بگاته (1500000 ) دینار، ئه‌ی بۆ رۆژێكیش نه‌هاتن بیر له حاڵی فه‌رمانبه‌رانی داماوبكه‌نه‌وه‌و هیچ نه‌بێ جارێ یاسایه‌كیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌ركردایه، بۆ باشتركردنی گوزه‌رانیان وه‌ك چۆن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قانونه‌كه‌ی بۆ خانه‌نشینكلردنی خۆیانیان داڕشتبوو دوو (2)جاریان ته‌عدیل كرد، تاڕێژه‌ی مووچه‌كه‌یان له 65% بگه‌یه‌ننه 75%ودواتریش 80% ی پاداشته‌كه‌یان.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان هه‌ردوو قانونی تایبه‌ت به په‌رله‌مانی عێراق‌و هه‌رێم، له‌گه‌ڵ هه‌ر دووقانونی تایبه‌ت به خانه‌نشینكردنیان، به ئاشكرا هه‌ست به‌وه ده‌كرێت، كه په‌رله‌مانتارانی عێراقی‌و كوردستانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا، زۆر به‌ئاسانی هاتوون ئه‌و پاداشته‌یان گۆڕیووه بۆ مووچه، هه‌روه‌ك ئه‌وان فه‌رمانبه‌ر بووبن‌و یاسای خانه‌نشینكردنی فه‌رمانبه‌رانیان به‌سه‌ردا په‌یڕه‌و بكرێ، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران، له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا، هه‌رنییه جگه له چه‌ند ولاَتێك ئه‌وانه‌ی وه‌كو عێراق له پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی ولاَته گه‌نده‌ڵه‌كانن. ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی (الاسباب الموجبه)ی قانونی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی عێراقی ژماره (14 ) ی‌ئاماژه‌پێكراو بخوێنینه‌وه، ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتار، به شێوه‌یه‌كی گشتی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره، من لێره‌دا هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی قانونه‌كه، وه‌ك خۆی ده‌نوسمه‌وه كه ده‌ڵێت: «به‌شداربوونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێ مه‌ترسی گه‌وره‌ی ده‌كاته‌وه، له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسی تیرۆرستان، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانگه‌كه‌ی پێشووتری، یاخود پیاده‌كردنی چالاكییه تایبه‌تییه‌كانی جێگای مه‌ترسییه، له‌سه‌ر ژیانی، هه‌ربۆیه له‌پێناو دابینكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆیان، كه له‌سایه‌یدا ژیانێكی گونجاویان بۆ فه‌راهه‌م بكات، ئه‌وا ئه‌م یاسایه دانرا» له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین كه په‌رله‌مانتار خانه‌نشین ناكرێ (وه‌كو بنه‌مایه‌كی گشتی) دانه‌رانی یاساكه‌ش هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش هۆی ده‌ركردنی یاساكه‌یان، به‌ستووه‌ته‌وه به‌وپشێویه ئه‌منییه‌ی له‌عێراقدا هه‌یه، ئه‌مه‌یان وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك هێناوه بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌و یاسا ناده‌ستورییه‌یان، واته به مه‌فهومی پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر پشێوی ئه‌منی له گۆرێ نه‌بێ، ئه‌وا مافی خانه‌نشینكردنیان نییه، هه‌رچه‌نده به‌ڕای ئێمه، به‌هیچ هۆیه‌ك ئه‌ومافه‌یان نابێ‌و ئه‌وه‌ی كراویشه له پێشه‌وه دژی سوێنده ده‌ستورییه‌كه‌یانه‌وه، پێچه‌وانه‌ی پرنسیپ‌و رۆحی ده‌ستوره‌كه‌یه. ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه بۆ په‌رله‌مانتارانی كورستان‌و ئه‌و یاسایه‌ش كه پێی خانه‌نشینكراون (یاسای ژماره -13-ی ئاماژه‌پێكراو) راسته، به‌تایبه‌تی ئه‌مانه‌هاتوون له‌كۆتایی ده‌وره‌كانیاندا، بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینكردنی خۆیان داوه (زیادكردنی یه‌كه‌م جار له 24/7/2004، زیادكردنی دووه‌م له 29/6/2008 ) هیوادارم به‌ووردی سه‌رنجی ئه‌م دوو مێژووه بدرێ، واته په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی ئێمه، له كۆتایی خوله‌كانیاندا كاریكی خێریان بۆ خۆیان ئه‌نجام داوه‌و بڕی مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌یان، به یاسا زیاد كردووه، ره‌نگه بڵێن ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌و بڕه‌ی به‌غدامان لێكردوه، به‌لاَم ده‌بێ بزانن (به‌و سیفه‌ته‌ی په‌رله‌مانتارن)كه هیچ خولێكی په‌رله‌مان بۆی نییه ئیمتیازێك بۆ خۆی بڕیار لێبدات، به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌و ئیمتیازه خوله‌كانی دوای خۆی سوودی لێببینن، حیكمه‌تی ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه په‌رله‌مان ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامانی به‌كارنه‌هێنێ.
له‌كۆتاییدا هیوادارم ئه‌و رێكخراوانه له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پیرۆزه‌یان به‌رده‌وامبن‌و له‌لایه‌ن هه‌موو چین‌و توێژه‌كان‌و ده‌زگاكانی هه‌رێم پشتگیری‌یان بكرێ، به‌خودی په‌رله‌مانیشه‌وه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و به‌هه‌ده‌ر نه‌دانی سامانی هه‌رێم، دابینكردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی، كه ئه‌مانه دروشم‌و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م لست‌و حیزبه‌كانی گۆره‌پانی كوردستانن، ئه‌مه‌ش باشترین‌و پیرۆزترین هه‌نگاوه بۆ به‌واقیع كردنیان.