ئه‌گه‌ر نه‌توانین به ئازادی بژین
باشتر‌وایه به ئامێزێكی كراوه
پێشوازی له‌مه‌رگ بكه‌ین
مهاتما غاندی
په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت‌و خه‌ڵك، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌هێز ده‌بێت، كه دادگه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی‌و ئازادی‌و یه‌كسانی له سیسته‌می سیاسی ئه‌و حكومه‌ته‌دا ره‌نگبداته‌وه، حكومه‌ت ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك چاو سه‌یری خه‌ڵك بكات‌و هاوسه‌نگی له‌نێوان چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵدا بپارێزێت‌و جیاوازی بیروڕاو جیاوازی چینایه‌تی‌و هه‌روه‌ها تایفه‌گه‌ری‌و حیزبایه‌تی، نه‌بنه بنچینه‌ی ناكۆكییه‌كان، ئه‌وكاته حكومه‌ت حكومه‌تێكی پێگه قایم‌و بنكه فراوان ده‌بێت‌و ده‌توانێ گۆڕانێكی رادیكالی له‌ژیانی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌لاَیه‌تی خه‌ڵكدا بكات‌و خه‌ڵك به‌و ئاراسته‌یه‌دا ببات، كه داكۆكی له ده‌سكه‌وته‌كان بكه‌ن‌و به‌ته‌نگ مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیه‌كانه‌وه بێن، ئه‌ندامانی ئه‌و حكومه‌ته ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی هۆشیارییه‌كی سیاسی‌و ئه‌زموونێكی دورو درێژ به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرن‌و خه‌ڵكی پسپۆڕ‌و شاره‌زا، له‌شوێنی شیاو دابنرێ، ئه‌وا بێگومان ده‌توانن خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن، كه خۆیان به‌خاوه‌نیان ده‌زانن، ده‌توانن ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به ئاكام بگه‌یه‌نن‌و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌خه‌ڵكیان داوه جێبه‌جێی بكه‌ن، كه بریتییه له رێكخستنی ژیانی خه‌ڵك‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری، ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی له ئه‌ستۆی به‌رهه‌م ساڵح‌و حكومه‌ته‌كه‌ی دایه كه بریتییه له گوێگرتن له‌خواسته‌كانی خه‌ڵك‌و پشتگوێخستنی ئه‌جێندای مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان، چونكه ده‌ست خستنه كاروباری حكومه‌ت له‌لایه‌ن مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانه‌وه، حكومه‌ت تووشی شه‌له‌ل ده‌كات‌و لێناگه‌ڕێ له‌سه‌رپێی خۆی بوه‌ستێ‌و به‌ویستی خۆی هه‌نگاو بهاوێ، له‌قۆناغی ئێستاماندا، حكومه‌ت ده‌بێ پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل بێت‌و له‌چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی‌و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ململانێی حیزبایه‌تی به‌ولاوه، نابێ بیر له‌هیچ شتێكی تر بكاته‌وه. حكومه‌تی تازه، گه‌ر بیه‌وێت دام‌وده‌زگاكانی كارا بكات‌و له‌ئاست خواسته‌كانی میلله‌تدابێ، ده‌بێ بڕیاره‌كانی له‌ده‌ست خۆی دابێت‌و نابێ فه‌رمان له مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان وه‌ربگرێت‌و راوێژیان پێ بكات، چونكه ئێمه ئه‌زموونێكی تاڵمان هه‌یه له هه‌ژموونگه‌ری مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانه‌وه، به‌سه‌ر حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌ژموونی پارتی‌و یه‌كێتی، ئه‌وان نایانه‌وێ ئیش بۆ كاراكردنی حكومه‌ت‌و دام‌و ده‌زگاكانی بكه‌ن‌و ده‌سه‌لاَتی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت به‌كار بێنن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ حكومه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و كاراكردنی دام‌و ده‌زگاكانی حیزب به‌كار بێنن، ئه‌وه‌ی پێیوایه حكومه‌ته چالاك‌و خزمه‌تگوزاره‌كانی دنیا له منداڵدانی حیزبه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و به ئایدۆلۆژیای حیزب، فرچكیان گرتووه به‌هه‌ڵه‌دا چووه، ئه‌گه‌ر له‌نێو هه‌ندێك كۆمه‌ڵگاش، تاڕادده‌یه‌ك وابێ، به‌لاَم له‌نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا شتی واڕونادات، چونكه تاكی كوردی، كه‌بوو به‌حیزبی، جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی‌و حیزبه‌كه‌ی بیر له‌هیچ شتێكی تر ناكاته‌وه، له‌م قۆناغه هه‌ستیارو ناسكه‌دا، حكومه‌ت ده‌بێ له‌ناخی خۆیدا، په‌یامی ئاشتی‌و برایه‌تی بۆ ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ڵگرتبێ‌و خه‌ڵك به‌ره‌و داهێنان‌و رێكخستنی ژیانێكی پڕ له‌كامه‌رانی‌و سه‌رفرازی ئاراسته بكات. ئه‌م خه‌ڵكه ره‌ش‌و روته له مافی خۆی زیاتر شتێكی تری له‌حكومه‌ت ناوێ، نایه‌وێ حكومه‌ت پارووی نانیان بۆ بكات‌و بخاته ده‌میانه‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ حكومه‌ت ده‌رفه‌تی كاری بۆ بڕه‌خسێنێ ئه‌من‌و ئاسایشی بۆ به‌رقه‌رار بكات، دادگه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی بۆ بچه‌سپێنێ، ئه‌و خه‌ڵكه ده‌یه‌وێ به‌ئازادی بژی‌و به‌ئازادی بیر بكاته‌وه‌و به‌ئازادی بیروبۆچوونه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌كان ده‌ربڕێت‌و به‌ئازادی كار‌و فه‌رمانه‌كانی خۆی راپه‌ڕێنێ‌و كه‌س ته‌نگه‌ی پێ هه‌ڵنه‌چنێ.
لێره‌دا ئه‌ركی هه‌ره قورسی سه‌رشانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌یه. بێگومان ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كان باسده‌كرێ سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێرو سلێمانی، دوره له‌ڕاستی، چونكه خه‌ڵك له‌جه‌زیره‌ی (واق‌واق )دا ناژی تا ئاگای له‌بارودۆخه‌كه نه‌بێ، به‌ڵكو هه‌موو كه‌س ده‌زانێ له سلێمانی یه‌كێتی فه‌رمانڕه‌وایه‌و له هه‌ولێریش پارتی. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌لاَتداره، پێش هه‌موشتێك كلتوری خۆیان پاك بكه‌نه‌وه له رك‌و كینه به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر، كلتوری خۆیان پاك بكه‌نه‌وه له زمانی شه‌ڕو عه‌قڵی میللیتاری‌و یه‌كتر بوغزاندن‌و خۆ به‌زل زانین، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ربه‌عه‌قڵی جاران بیربكه‌نه‌وه‌و گۆڕانێك له بنچینه‌ی سیاسه‌تی خۆیاندا نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌مجاره‌ش بۆشایی یه‌كی گه‌وره له بونیادی ئه‌م حكومه‌ته‌دا دروست ده‌بێت. پێویسته پارتی‌و یه‌كێتی روئیای خۆیان بگۆڕن‌و به‌شێوه‌یه‌كی تر بڕوانن، چونكه ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئه‌وان هه‌یانه بۆ یه‌كتری‌و بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان‌و هه‌روه‌ها بۆ حیزبه‌كانی تریش، ئیشكالیه‌تێكی گه‌وره دروست ده‌كات هه‌م بۆخۆیان‌و هه‌م بۆحیزبه‌كانی تریش. هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاَتدار ته‌نها خۆیان به خاوه‌نی مێژووی ئه‌م گه‌له‌و خه‌بات‌و قوربانی ئه‌م گه‌له ده‌زانن‌و حیزبه‌كانی تر‌و خه‌ڵكی تر فڕێ ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌كه، به‌لاَم ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌یه زۆر هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌و شۆڕش‌و راپه‌ڕینانه‌ی كه كورد كردوویه‌تی، له‌كۆنه‌وه تائه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه تێیدا به‌شدار بوونه‌و قوربانیان داوه كه ئێستا له‌ژێر چه‌تری ئه‌واندا نه‌ماون‌و له‌لایه‌كی تر درێژه به خه‌باتی سیاسی خۆیان ده‌ده‌ن، دوو ئیداره‌یی‌و ناوبڕ دروستكردن له‌نێو ماڵی كورد، مێژوویه‌كی ره‌شه‌و پێویسته له‌بیر خۆمانی به‌رینه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌مان له زه‌یندا بمێنێ كه ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه چ زامێكی گه‌وره‌ی خسته ناخمانه‌وه‌و چ گورزێكی گه‌وره‌ی لێداین بۆئه‌وه‌ی ببێته په‌ندو عیبڕه‌ت بۆ داهاتوومان،
قۆناغی ئێستامان ئه‌وه ده‌خوازێ، كه حكومه‌تی نوێ شانی خۆی بداته به‌ر ئه‌ركه قورسه‌كان‌و شه‌و و رۆژ بخاته سه‌ریه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ئه‌م میلله‌ته زامداره رابگرێ‌و ملكه‌چی داخوازییه‌كانیان بێت. بۆئه‌وه‌ی تاكی كوردیش وه‌كو هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه به‌ئازادی نه‌فه‌س بدات‌و له‌نێو دنیای ئازاد‌دا سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ربێت، تاكی كوردی هێشتا هه‌ر به‌خه‌یاڵ گه‌شتێكی رۆحی به‌نێو دنیای ئازاد‌دا ده‌كات‌و له كه‌ناره سه‌وزه‌كانی ژیاندا هه‌وایه‌كی فێنك هه‌ڵده‌مژێ، به‌لاَم كه دێته سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع ده‌بینێ له خه‌ون‌و خه‌یاڵ به‌ولاوه هیچی تر نییه. له‌م سه‌رده‌مه ئاڵۆز‌و پڕ له‌قه‌یرانه‌دا كه ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت، پێویسته چه‌مكی حیزبایه‌تی‌و به‌حیزب بوون بخرێته په‌راوێزه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان ببنه بنچینه‌و ئه‌وله‌وییاتی كاری حكومه‌ت، بێگومان له‌هه‌موو ولاَتێكدا فره‌حیزبی هه‌یه، به‌لاَم فره‌حیزبی به‌و مانایه نییه، كه له‌به‌ر ململانێ‌و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی ئاگایان له كۆمه‌ڵگا نه‌بێت‌و هه‌ر سه‌رقاڵی خۆقایم كردن‌و پێگه داڕشتنی خۆیانبن، به‌ڵكو حیزبایه‌تی به‌رله‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازی بێت سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمان په‌روه‌ری‌و مرۆڤدۆستییه،
فره‌حیزبی ئه‌گه‌ر كێبڕكێ نه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كامه‌یان باشتر خزمه‌تی گه‌ل‌و ولاَت ده‌كات، ئه‌وا ئه‌و فره‌حیزبییه ئه‌زموونێكی هه‌ره‌سهێنراو ده‌بێت‌و خه‌ڵكیش له جه‌وهه‌ریان ده‌كه‌وێته گومانه‌وه.