زه‌ق به‌به‌رچاوانه‌وه بوو كه‌لۆژیك‌و ره‌فتاری به‌عس هاوڵاتی ده‌كرده زینده‌وه‌رێكی ده‌سته‌پاچه‌وجه‌نگاوه‌رانیشی به دڕنده، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمێكی مه‌رگدۆست‌و سته‌مكاربوو، لۆژیكی به‌عس به‌وجۆره بوو له‌هه‌ر كوێیه‌ك بۆی بلوایه، دژ به ژیاندۆستی ده‌وه‌ستایه‌وه، وێرانكاری‌و كۆمه‌ڵكوژی ده‌كرد، به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو ژینگه‌ی پیس ده‌كرد.
بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، له‌سه‌ره‌تاوه له‌تێكشكاندنی ئه‌ندامانی حیزب‌و جه‌نگاوه‌ره‌كانییه‌وه له‌ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌داره‌كانیه‌وه ده‌ستی پێكرد، به‌تایبه‌تی له‌رێگه‌ی شۆڤێنیزمه‌كانی ناو ریزه‌كانی سوپا‌و ئه‌من‌و موخابه‌راته‌وه، ورده ورده ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه پایه بڵنده‌كانی كڕی‌و دواتریش سه‌ركوت‌و ملكه‌چی كردن، به‌وه‌ی ده‌بێت له ویست‌و ئاره‌زووی حیزب‌و سه‌ركرده ده‌رنه‌چن‌و ناشێت به‌ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌ی حیزب‌دا بجوڵێنه‌وه، به‌وجۆره به‌های ئینسانی لێزه‌وتكردن‌و له‌به‌رانبه‌ردا شتێكی تری پێبه‌خشین، كه‌هه‌رگیز جیگه‌ی به‌ها ئینسانییه‌كه‌یان ناگرێته‌وه، ئیتر به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌وپایه‌ی ئه‌ندامانی حیزب، چیدی پێویستی به‌شاره‌زایی‌و پسپۆڕی‌و ئاستی زانستی نه‌ما. ئینتمای نیشتمانی گڵۆڵه‌ی كه‌وته لێژی‌و گۆڕا بۆ ئینتمای حیزب‌و سه‌رۆك. ئینتمای بێ قه‌یدوشه‌رت به‌حیزب‌و سه‌رۆكیش، بووه ناسنامه‌ی هه‌ر به‌رپرس‌و دواتریش هه‌ر ئه‌ندامێكی حیزب‌و ئینجا هه‌رهاوڵاتییه‌ك، هیچ ئه‌ندام‌و ئه‌فسه‌رێكی پایه‌بڵند، مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو خۆی ماهییه‌ت‌و شوناس بۆخۆی بدۆزێته‌وه؟ چ جای ئه‌وه‌ی كه‌سیان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێ، دژ به‌پێشێلكارییه‌كانی سوپا هه‌ڵویست وه‌رگرن..
حیزبی به‌عس، له‌پێشه‌وه ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌ناوی پیرۆزی نیشتمان‌و پیرۆزی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌وه له‌هه‌موو به‌هایه‌كی یاسایی‌و ئه‌خلاقی به‌تاڵكرده‌وه، ئازادی لێسه‌ندنه‌وه، مه‌رجی سه‌ركه‌وتنیان بۆ پله‌وپایه‌و پۆسته باڵاكان په‌یوه‌ستبوو به‌داماڵینی هه‌موو ئه‌و به‌ها ئینسانیانه‌وه.
بێده‌نگی له‌به‌رانبه‌ر دڵره‌قیدا، بێگومان ملهوڕییه‌كانی سیستمی سیاسی به‌عس لێره‌وه ده‌ستپێكرد، بۆیه كاتێك ده‌بیستین حیكایه‌ته‌كانی ئه‌نفال لێوانن له‌تراژیدیاو پێشیلكاری، ده‌بێت بزانین كه به‌رپرسانی سوپا‌و ئه‌من‌و موخابه‌رات، بێده‌نگترین مه‌خلوقی ناوكۆمه‌ڵگه بوون، ئه‌وان باش ده‌یانزانی له‌پێشه‌وه ئازادی خۆیان تێكشكێنراوه، هه‌ربۆیه تێكشكاندنی مرۆڤه‌كانی تریان به‌لاوه ئاسایی بوو، ئیدی له‌په‌لاماردانی ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌شدا، هیچ مه‌رجێكی ئینسانی نه‌مابوو، هه‌تاكو ئه‌وان پێوه‌ی پابه‌ندبن‌و سڵی لێبكه‌نه‌وه. هیچ پێوانه‌یه‌كی یاسایی‌و ئه‌خلاقیش نه‌مابوو، هه‌تا ئه‌وان پێوه‌ی پابه‌ندبن‌و پێش به‌به‌ربه‌رێتی ئه‌نفالبگرن، به‌لای كه‌مه‌وه بڕێك له‌قه‌واره‌ی تاوانه‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه.
ره‌نگه هه‌موومومان رۆژێك له‌خۆمان پرسیبێت، ئه‌رێ دڵی پیاوانی ئه‌وسوپایه به‌رد بوو؟ ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وانه مرۆڤ بوون؟ له‌ڕاستیدا بۆیه تاوانی ئه‌نفال‌و كیمیابارانكردن دژی كورد، نه‌بوونه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ی ئه‌فسه‌رو پله داره‌كانی به‌عس، له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدارو ده‌ره‌جه‌دار، جگه‌له ناسنامه‌یه‌كی حیزبی‌و كۆمه‌ڵێك تاج‌و نه‌جمه هیچ به‌هاو مافێكی ئه‌وتۆیان نه‌مابوو، هه‌تا بیر له‌ژیانی خۆی بكاته‌وه، چ جای به‌ته‌نگ ژیان‌و ئاینده‌ی ئه‌وانی دییه‌وه بێت‌و هه‌ڵویستیان له‌به‌رانبه‌ر وه‌رگرێ؟ ئه‌مه‌ش پاكانه نییه بۆ ئه‌وان، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان به‌رپرسن له‌و هه‌موو پێشێلكاریانه له‌پێشه‌وه به‌رپرسن له دۆڕانی خۆیان، چونكه ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌داره‌كانی به‌عس، كۆڵه‌وارترین كه‌سانێك بوون له‌باره‌ی هوشیاری مافه‌كانی مرۆڤ و مافی گشتییه‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و به‌های دیموكراسی كه‌سانێك بوون هیچیان نه‌ده‌زانی، چ جای شاره‌زای تاوانه نیوده‌وڵه‌تیه‌كان بن؟! ره‌نگه باشترین نمونه ئه‌و قسه‌یه بێت، كه سوڵتان هاشمی وه‌زیری به‌رگری له‌كاتی دادگایی كردنیاندا وه‌كو داكۆكی كردنێك له‌خۆی وتی: ( ئه‌گه‌ر كاتی خۆی بمانزانیبایه یاسایه‌ك هه‌یه، وه‌كو ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا ئێمه‌ی پێ دادگایی ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته ئێمه به‌شداری تاوانه‌كه‌مان نه‌ده‌كرد، شتێكی ترمان ده‌كرد) هه‌رچه‌ند ئه‌م قسه‌یه ناكاته بێ گوناهی سوڵتان، چونكه یاسا خڵه‌فاوه‌كان ناپارێزێ ( القانون لا یحمی المغفلین). ئه‌وه‌ی له ره‌فتاری ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌داره‌كانی به‌عسدا ره‌نگی دابووه‌وه، ئایدۆلۆجیای به‌عس بوو. به‌عسیش خاڵی بوو له‌هه‌ر واتایه‌كی ئینسانی‌و به‌ته‌واوی پابه‌ندبوو به‌سته‌مكارییه‌وه، له‌شه‌ڕدا. ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی به‌رده‌دایه گیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و نه‌یارانی حیزب‌و سه‌رۆك، هه‌زاران شاعیر‌و رۆژنامه‌نوس‌و شایه‌رو لۆتی به‌زه‌لیلیه‌وه هه‌وڵی داتاشینی پاساوی پیرۆزكردنی سه‌رۆكیان ده‌دا.
له‌بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا، رژێمێك هه‌میشه له‌بۆسه‌دا بوو، تا ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌قۆسته‌وه‌و دور له‌هه‌ر چاره‌سه‌رێكی ته‌ندروست‌و ئاشتیخوازانه، ده‌هاته مه‌یدان‌و مه‌رگدۆستانه په‌لاماری نه‌یاره‌كانی ده‌داو كاری بۆ وێرانكاری ژیان ده‌كرد، ده‌نا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسی كورد، خۆی له‌خۆیدا چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز‌و سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی عێراقیشه، ئه‌مه بۆ سیستمێكی سیاسی، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی عێراقی بوێت، كه‌چی به‌عس خاڵی له هه‌ر لۆجیكێكی ته‌ندروست پلان‌و به‌رنامه‌ی دارێژراوی هه‌بوو بۆپاكتاوی نه‌یاره‌كانی، خه‌ونی زیندووی نه‌ته‌وه‌یه‌كی له گۆڕده‌ناو خه‌ونی فاشیانه‌ی خۆی جێبه‌جێده‌كرد، پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌عێراقدا، یه‌كێك بوو له‌نیازه ئاشكراكانی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌گشتی‌و حیزبی به‌عس به‌تایبه‌تی، بۆیه هه‌میشه له‌پشت گفتوگۆكان‌و لێبوردنه گشتییه‌كانیشه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوازه‌كان گه‌رموگوڕتر بۆسه‌رخستنی پرۆژه شۆڤێنیه‌كانی، ده‌كه‌وته كار‌وپلانی جینۆسایدكردن‌و سرینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌ی كوردی داده‌نا.
به‌داخه‌وه له دوای روخانی ئه‌و رژێمه‌شه‌وه هێشتا نه‌ریت‌و ره‌فتاره‌كانی به‌عسیزم، سیاسه‌تی به‌به‌رد كردنی هاوڵاتی‌و ئه‌ندامانی حیزب‌و به‌پیرۆزكردنی سه‌ركرده‌و سه‌رۆك، هه‌روه‌ها پیاده‌كردنه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانی به‌عس هه‌ر له ته‌زكیه‌و پشتگیری حیزبه‌وه، بۆ په‌یداكردنی لوقمه‌نانێك، وه‌كو میراتێكی مه‌شروع به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستانه‌وه ماوه‌ته‌وه‌و به‌گه‌رمییه‌وه پیاده‌ده‌كرێ. هێشتا ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه تاكی سه‌ركوێرو چه‌واشه‌و به‌به‌ردبوو، خێر بۆخاوه‌نه‌كه‌ی ناداته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و لۆژیكه به‌عسیانه‌یه زه‌ره‌ری زیاتره له‌خێری، بۆیه هه‌قمانه بڵێین: كورد وته‌نی ئه‌و بایه له‌و كونه‌وه بێ،س ئاخرمان خێربێت.