ئه‌مساڵ، كه ئێستا رۆژه‌كانی له‌كۆتاییدان به‌ره‌و 2010هه‌نگاو ده‌نێین، زۆر خولیا‌و خه‌ون هه‌بوون به‌نائومێدی له‌ساڵی رابردوودا به‌جێمانهێڵان، به‌داخه‌وه چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت زۆرێك له‌و خه‌ون‌و خولیایانه‌ش، له‌مساڵدا به‌هه‌مان شێوه بۆ ساڵێكی تر‌و دوان‌و ده‌ی تریش به‌جێیانبێلێن، گرنگترین ئه‌و خه‌ونانه‌ش كه له‌ئێراندا به‌بێ وه‌ڵام ماڵئاوایی لێكرا، نه رێپێوانی ریفۆرمخوازان بوو، نه‌مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆ، نه‌داخستنی ده‌یان رۆژنامه‌ی لیبراڵ، به‌ڵكو ئه‌و بۆمبه گه‌ورانه‌بوو كه‌سینه‌ماكاران‌و هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ته‌قاندیان، به‌ڵام بۆمبی ئه‌مان وه‌ك بۆمبه ئه‌تۆمیی‌و ناوه‌كییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان نییه، كه‌دوژمن بۆ وڵاته‌كه‌یان زیاد بكات، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ی ئه‌وان په‌رده له‌رووی دیكتاتۆری‌و سنووربه‌ندی ئازادی لاده‌دات.
یه‌كێك له‌و بۆمبه گه‌ورانه‌ش، كه له ئه‌مساڵدا به‌همه‌نی قوبادی ته‌قاندی‌و تاڕاده‌یه‌كی زۆریش ئه‌وروپییه‌كانی له‌بارودۆخی ئازادی وڵاته‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه، نمایشكردنی فیلمی (كه‌س ئاگای له‌پشیله‌كانی ئێران نییه) بوو. ئه‌م فیلمه هێنده‌ی تر ئازادی‌و سنووربه‌ندی بیركردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م وڵاته‌ی نیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه له‌چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی نمایشكرا‌و زۆرێك له‌رۆشنبیران‌و ره‌خنه‌گران له‌ئه‌وروپاوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانده‌كرد كه‌پێویسته به‌هه‌موو لایه‌كمانه‌وه ئاگامان نه‌ك له ئازادی پشیله‌كان، به‌ڵكو ئاگامان له‌ئازادی مرۆڤه‌كانی ئێرانیش بێت، چونكه ئازادی مرۆڤه‌كان له‌و وڵاته‌دا له‌گۆڕده‌نرێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ش له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه له‌یه‌كێك له‌فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كانی (مه‌درید)دا ئه‌م فیلمه نمایشكرا‌و(ژاك بێریڤانیۆ)ی ره‌خنه‌گری سینه‌مایی فه‌ڕه‌نسی وتی:(پێویسته ئه‌وروپییه‌كان وه‌ڵامی به‌همه‌نی قوبادی بده‌نه‌وه، پێیبڵێن به‌ڵێ ئێمه ئاگامان له‌پشیله‌كانی ئێران هه‌یه، نه‌ك له‌پشیله‌كان، ئاگامان له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی ئێوه‌ش هه‌یه، به‌ڵام لێی بێده‌نگین! گه‌ر ئه‌وروپییه‌كان ئاگایان له‌و پشیلانه نه‌بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ك به‌همه‌ن، به‌ڵكو سه‌دان هونه‌رمه‌ندو میدیاكارو رۆژنامه‌نووسی تریش، به‌هۆی سه‌ركوتكردنه‌وه ناچارده‌بن وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن، ئه‌وكات پێویسته هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڕێزه‌وه ئازادی بۆ ئه‌وان له‌وڵاته‌كانیاندا دابینبكه‌ن)
ئه‌م وتاره‌ی (ژاك بێریڤانیۆ) هێنده‌ی تر بارودۆخی ئازادی هونه‌رمه‌ندان‌و سینه‌ماكاری ئه‌و وڵاته‌ی ئاڵۆزتركردو ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشت، كه‌نه‌توانن له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا به‌ئازادی بژین‌و به‌رده‌وام چاوی ده‌زگاكانی ئاسایشیان له‌سه‌ربێت، به‌تایبه‌تیش كاتێك چه‌ند سایت‌و رۆژنامه‌یه‌كی لیبراڵی ناوخۆی ئێران، ئه‌م وتاره‌یان بڵاوكرده‌وه، دوای ئه‌م وتاره (ژاك بێریڤانیۆ) به‌ماوه‌یه‌كی كورت، فیلمی(كه‌س ئاگای له‌پشیله‌كانی ئێران نییه) له‌دوو فێستیڤاڵی سینه‌مایی له‌میسرو ئیمارات نمایشكرا، ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ی توڕه‌كردو ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و تووڕه‌ییه‌ش له‌سه‌ر رۆشنبیران ده‌ركه‌وت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌روبه‌ندی نمایشكردنی ئه‌م فیلمه‌ی قوبادیدا، له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا ده‌زگیرانه‌كه‌ی به‌همه‌نی قوبادی، رۆژنامه‌نووسی یابانی (رۆكسانا صابری) به‌ره‌گه‌ز ئێرانی كاری بۆ كه‌ناڵێكی ئه‌مریكی ده‌كرد، ده‌زگاكانی ئیتلاعات به‌تۆمه‌تی سیخوریكردن بۆ ئه‌مه‌ریكا، خستیانه زیندانی تاكه‌كه‌سی‌و دواتر له‌ژێر فشاری زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ئازادكرا، هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌و ده‌یان حاڵه‌تی تر، ئه‌و مه‌سجه ده‌دات به‌ئه‌وروپییه‌كان، كه‌پێویسته له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سنووره‌كانی ئازادی له‌و وڵاته‌دا به‌رفراوان بكه‌ن، گه‌ر نا‌وه‌ك (ژاك بێریڤانیۆ) ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانبن كه‌سه‌دان‌و هه‌زاران لاوی تر له‌و وڵاته‌دا ناچار به‌هه‌ڵهاتن بكرێن .
ئێستا له‌دوا رۆژه‌كانی ئه‌مساڵ‌و نزیكبوونه‌وه له ساڵی نوێ، هێنده‌ی تر ترس له‌ئازادی‌و ژیانی مرۆییانه له‌ئێرانی ئێمه به‌گشتی‌و له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌تایبه‌تی بۆ میدیاكاران‌و هونه‌رمه‌ندان له‌ژێر مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی دایه‌و ئاسۆی ئازادی نادیاره.
ئێمه ئێستا له‌ئه‌وروپاوه‌و له‌وڵاتێكی سنوور به‌رفراوانی ئازادی‌دا، كه‌سنووره‌كانی ئازادی بیركردنه‌وه‌و ئازادی گوزارشتكردن‌و ئازادی به‌رهه‌مهێنان له‌ترۆپكدایه، ناتوانین ستایشی ئه‌و ئازادییه گه‌وره‌یه نه‌كه‌ین، كه‌ئه‌وروپییه‌كان به‌گشتی‌و ئینگلیزه‌كان به‌تایبه‌تی له‌وڵاته‌ی خۆیاندا بۆ ئێمه‌یان ره‌خساندووه، ره‌نگه له‌وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا به‌ده‌یان ساڵی تریش پێینه‌گات‌و كه‌سیش ئاگای له‌پشیله‌كانی نه‌بێت!
umed22@hotmail.com