تایبه‌ت به هاوڵاتی
زۆرینه‌ی حیزب‌و لایه‌نه كوردستانییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كان، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كان، بڕیاری تاكلایه‌نه ده‌دات، هاوكات بڕیاریانداوه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بكه‌ن.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ راگهیاندارهكانی یه‌كگرتوو، رایگه‌یاند »به‌شداری له‌ئه‌نجومه‌نی پارته سیاسییه‌كاندا ناكه‌ین، چونكه تاك لایه‌نه بڕیار له‌سه‌ر پرسه‌كان دراوه، ناكرێت تاكه كه‌سێك كۆبوونه‌وه‌كان كارا بكات‌و كاری خۆی پێ ئه‌نجامبدات».
ئه‌مینداری گستی یه‌كگرتوو، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه هه‌ركاتێك داوایان لێبكرێت به‌شداری بكه‌ن، مه‌رجیی ئه‌وه‌یان ده‌بێت، پرس به‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بكرێت به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌نجومه‌نێكیان ناوێت تاكلایه‌نانه بڕیار بدات.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه »مه‌سعود بارزانی، له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كاندا، تاكڕه‌وانه بڕیارده‌دات».
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، قادر عه‌زیز سه‌رۆكی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، كه حیزبه‌كه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كانه، له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی »له دواكۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمدا، به راشكاوی باسی ئهوهمانكردووه كه ئه‌نجومه‌نه‌كه پێویستی به‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌یه به‌ده‌سه‌ڵاتی نوێوه».
ناوبراو، وتیشی »ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بوون، رۆڵی خۆیان له‌بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه چارهنووسسازهكانو ناسازهكاندا پێنه‌دراوه».
قادر عه‌زیز، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه به‌شداری ناكه‌ن له‌و جۆره ئه‌نجومه‌نه‌دا، كاتێك به‌و شێوازه كار بكات.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، عه‌بدولستار مه‌جید وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه حیزبه‌كه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كانه، به هاوڵاتی وت »بوونی ئه‌نجومه‌نه به‌گرنگ ده‌زانین، به‌ڵام ده‌بێت ئهركو مافی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی دیاری بكرێت، چونكه هیچ لایه‌نێك رازی نابێت لهئهنجومهنێك بهشداربێتو پرس‌و راوێژی پێنه‌كرێت».
لای خۆیه‌وه، محه‌مه‌د تۆفیق كه‌سی دووه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی»ئه‌گه‌ر بزانین هۆكاره‌كانی بایكۆتكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه چین، ئێمه‌ش بیری لێده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕین».
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دكتۆر كه‌نعان حه‌مه غه‌ریب مامۆستای كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی سلێمانی، به هاوڵاتی وت »بارزانی كاتێك ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداری پێكردووه، كه زانیبێتی پرسێك هه‌یه‌و به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شكێته‌وه».
هاوڵاتی چه‌ند جارێك هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به‌فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بوو.