شوان مه‌دحه‌ت ـ سلێمانی: مامۆستا لوقمان ئه‌مین، كه 16ساڵه مامۆستای زینده‌وه‌رزانییه، به‌هه‌وڵی دووساڵ‌و نیوی زیاتر له 17 هه‌زار هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی‌و هونه‌ری‌و زانستی له 1700 لاپه‌ڕه‌ی پڕۆگرامی زینده‌وه‌رزانی، پۆلی حه‌وتی بنه‌ڕه‌تی تادوازده‌ی ئاماده‌یی ده‌ستنیشان ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند رێكخراوه‌كه‌یان سه‌رقاڵی تۆماركردنی ئه‌و پێشێلكارییانه‌یه كه له كوشتن و هه‌ڕه‌شه و له‌سه‌ركارلابردن دژ به رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن و رونیشیكرده‌وه كه سه‌رجه‌می ئه‌و پێشێلكارییانه له راپۆرتێكدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
ئا ـ هاوڵاتی: نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران‌و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عبدولمه‌هدی‌و تاریق هاشمی له‌باره‌گای تاریق هاشمی له‌به‌غداد كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌ی خانه‌قین‌و رێككه‌وتن نامه‌ی درێژخایه‌نی نێوان عێراق‌و ئه‌مریكا.
جه‌مال قادر ـ سلێمانی: دوای جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانیان‌و دژی داخستنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار، بڕیاره كرێكارانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار سبه‌ی به‌سه‌رپه‌رشتیی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكاران خۆپیشاندانێك ئه‌نجامبده‌ن.
ئا ـ ئاهاوڵاتی: وه‌زیری داد رایگه‌یاند ئه‌و لیژنه باڵایه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دروستكراوه، به‌جیدی كاربكه‌ن ده‌توانن گه‌نده‌ڵی كه‌مبكه‌نه‌وه.