|
هاوڵاتی كێیه!
هاوڵاتی ڕۆژنامه‌یه‌كی سهربهخۆو ئازاد و ئه‌هلییه. له به‌روراری 5\11\2000
ژماره سفری كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی . هاوڵاتی دامه‌زراوه بۆ
چه‌سپاندنی مافی هاوڵاتی بوون بۆ هه‌موو وه‌ك یه‌ك، دابین كردنی ئازادی ڕاده‌ر
برین، چه‌سپاندنی مافی مرۆڤ، بره‌و دان به دیموكراسی و دیالۆگ. هاوڵاتی هه‌ر
لهدهستبهكار بونیه‌وه وه‌ك مینبه‌رێك خۆی ناساندوه كه به‌بێ له‌به‌رچاو
گرتنی ڕه‌گه‌زو بیر‌و بۆچونی ئاینی و سیاسی ببێته مینبه‌رێكی ئازا‌و ئازاد بۆ
هاوڵاتیانی كوردستان. هاوڵاتی شێوازێكی نوێی بۆ دنیای ڕۆژنامه‌وانی كوردی
له چه‌رخی تازه‌دا هێناوه‌ته ئاراوه‌و به‌بێ كوَمهكردن و پشتیوانی حیزبه
كوردیه‌كان و حكومه‌ت ده‌ستبه‌كار بووه‌و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كه له‌باری
ئابوریه‌وه خاوه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت و كۆمه‌ك له‌هیچ حیزب و
ده‌سه‌ڵاتێك وه‌رنه‌گرێت. هاوڵاتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كه مینبه‌رێك بێت بۆ
هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابوری
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌په‌راوێز كراون و ده‌نگیان كپ كراوه‌ته‌وه, هاوڵاتی
ویستویه‌تی پردێك بێت بۆ به‌ستنه‌وه و گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵك به
ده‌سه‌ڵات.هاوڵاتی له‌درێژه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا چالاك بووه له
باری پێگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد و لێهاتوو, به‌رده‌وام بووه بۆ
داكۆكیكردن له ژیانی ناله‌باری ژنان و منداڵان ولاوان و دژی هه‌ر
هه‌ڵاواردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وه‌ستاوه‌ته‌وه و له‌و ڕوهشهوه تا ئێستا
به‌ده‌یان داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه. هاوڵاتی به‌رده‌وام ده‌بێت تا
خۆێنه‌رانی دڵسۆزی كۆمه‌ك و پشتیوانی ده‌كه‌ن و به بابه‌ته‌كانی خۆیان
لاپه‌ڕه‌كانی ده‌رازێننه‌وه و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سهربهخۆو ئازاد چاوی
لێده‌كه‌ن.
|